وەزیری تەندروستی سعودیەرایگەیاند زیاتر لە هەزار و 301 کەس لە حەجی ئەم ساڵدا
گیانیان لەدەستداوە و زۆربەشیان ئەوانەن
بە ڤیزەی گەشتیاری چوونەتە حەج.
فەهد عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستی سعودییە
رایگەیاند، زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما بووە و
83٪ی ئەو هەزار و 301 کەسە بە ڤیزەی گەشتیاری چوونەتە سعودییە، ئەوەش بووەتە هۆی
ئەوەی زۆریان بۆ ماوەیەکی درێژ لەبەر تیشکی خۆر بە پێ بڕۆن بۆ تەواوکردنی
رێوڕەسمەکانی حەج.
ئاماژەی بەوەش کرد،
ئێستا 95 کەس لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و هەندێکیشیان بە فڕۆکە
گواستراونەتەوە بۆ ریاز، وتیشی، ناسینەوەی تەرمەکان دواکەوتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی
زۆربەی قوربانییەکان بەڵگەنامەیان پێنەبووە و زۆرینەشیان لە مەککە بەخاک سپێردراون.
بە گوێرەی
زانیارییەکان ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 660یان خەڵکی میسرن 165 کەسشیان خەڵکی
ئیندۆنیزیان، 98 ی دیکەشیان خەڵکی هیندستانن.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا گیانلەدەستدانی
23 حاجی پشتڕاستکراوەتەوە، کە 22یان بە ڤیزەی یەک ساڵی چوونەتە حەج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP