باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

عێراق
11:08 - 2024-06-27

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەبارەی دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین و هیوادارین هیچ دواکەوتنێکی دیکە رونەدات.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: پێشوازی لە راگەیاندنی 20/10/2024 وەک وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.
وتیشی: داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان زامنی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیوا دەخوازین هیچ دواکەوتنێکی دیکە لە بەڕێوەچونی ئەم هەڵبژاردنە نەیەتەپێشەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP