داوا دەکرێت سەرجەم خێزانە عیراقییەکانی کەمپی ھۆل بگەڕێنرێنەوە سنووری نەینەوا

عێراق
10:52 - 2024-10-17

لیژنەیەکی باڵای عیراق داوا دەکات پەلە بکرێت لە رێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم خێزانە عیراقییەکانی کەمپی ھۆل.
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی دۆسێی کەمپی ھۆل بە ئامادەبوونی وەزیری کۆچ و کۆچبەران و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق کۆبوەتەوە و دواین رێکار و ھەنگاوەکانیان تاوتوێکردووە تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم خێزان و کەسوکاری داعشە عیراقییەکان کەلە کەمپی ھۆل لە رۆژئاوای کوردستان نیشتەجێن.
راشیگەیاندووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی تەواوی رێوشوێن و رێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم خێزانە عیراقییەکانی کەمپی ھۆل بۆئەوەی لە کەمپی جەدعە لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئامادەبکرێنەوە بە مەبەستی تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP