لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر سوریا، 13 کەس بونەتە قوربانیی و حکومەتی سوریاش
دەڵێت: سیستمی بەرگریی چەند هێرشێکی دیکەی تێکشاندوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە؛ ئیسرائیل
لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە چەند هێرشێکی کردوەتەسەر ژمارەیەک ئامانج لە باشور .
لەوبارەیەوە ئاژانسی رەسمی حکومەتی سوریا (سانا) ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە لەو
هێرشەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان ژنێکی بەتەمەن بوە و 11ـی دیکەیش بریندار بون و لەلایەن سیستمی بەرگریی
ئاسمانی سوریاشەوە چەند هێرشێک پوچەڵکراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا،
هێرشەکە بۆسەر بنکەیەکی گروپی حیزبوڵای لوبنان بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP