وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی
١٨٠ بارمتەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بڵاوی کردەوە، بە نێوەندگیری
وڵاتەکەمان ڕۆژی سێشەممە روسیا و ئۆکرانیا ١٨٠ بارمتەیان ئاڵوگۆڕ پێکرد، کە لەجەنگی
نێوانیاندا بە بارمتە گیرابوون.
ئاماژە بەوەشکراوە: پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنەکە بەسەرکەوتوویی
تەواوبووە و هەر لایەک ٩٠ سەربازی وڵاتەکەی دیکەی ئازادکردووە.
جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا
بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆکرانیا ، لەلایەن سوپای روسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP