ناوەندی ئیسپا و رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران،
دوایین راپرسیان لەسەر دۆخ و دەنگی کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
بڵاوکردەوە.
راپرسییەکەی ئیسپا چوارشەممە لە ناو سێ هەزار و
589 کەسدا لەسەرتاسەری ئێران ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی راپرسییەکە 46%ـی دەنگدەرانی ئێرانی
بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و لە
بەرامبەردا 12% رایانگەیاندووە، هێشتا بڕیاری بەشدارییان نەداوە و 28.8%ـی دیکەی
دەنگدەران وتوویانە، بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکەن.
بەپێی راپرسیەکە، پزیشکیان
33.1% و جەلیلی 28.8%ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، هەروەها قاڵیباف 19.1%ـی دەنگەکان
و زاکانی 2.1% و مستەفا پوورمحەمەدی 1.2%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.
هەروەها رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران راپرسییەکی لە
ناو پێنج هەزار کەس ئەنجامداوە و بەگوێرەی
راپرسییەکە، پزیشیکیان 26% و جەلیلی 25% و قاڵیباف 17%ـی دەنگی دەنگدەران
بەدەستدەهێنن و رێژەی بەشداریی هاوڵاتییانی ئێران لە هەڵبژاردنەکەدا دەگاتە 47%.
بڵاوکردنەوەی ئەو راپرسییانە لە کاتێکدایە، سبەینێ
هەڵبژاردنی خولی 14ـەیەمی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP