به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران مه‌سعود پزشكیان زۆرترین ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و
(سه‌عید جه‌لیلی)ش له‌دوای ئه‌و دێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی
2024 وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی
راگه‌یاندو به‌پێی ئه‌نجامه‌كانش تا ئێستا مه‌سعود پزشكیان خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگه‌كانه‌و
(سه‌عید جه‌لیلی)ش خاوه‌نی دووه‌می ده‌نگه‌كانه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانش رایگه‌یاند:"
ژماره‌ی ده‌نگه ژمێردراوه‌كان تائێستا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 14 ملیۆن و 70 هه‌زار
ده‌نگ.
موحسین ئیسلامی وتەبێژی كۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی ئێران ده‌ڵێت:" لە سەعات 12:00ی شەوەوە سندوقەکانی دەنگدان
داخراون و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:"
مەسعود پزیشکیان هەشت ملیۆن و 302 هەزار و 577 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها
سه‌عید جه‌لیلی حەوت ملیۆن و و 179 هه‌زار و 756 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه."
هه‌ر به‌پێی وتەبێژی كۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی ئێران:" تائێستا محه‌مه‌د باقر قالیباف ملیۆنێك و 891 هه‌زار و 385 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، مسته‌فا
پور محه‌مه‌دیش 15 هه‌زار و 625 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP