دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری
13:19 - 2024-06-29


 
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان راگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان  دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٦/٢٧ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا."
  
ده‌شڵێت:"سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP