میدیاكانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو هێرشیانکرده سەر ئۆتۆمبێلێک کە سندوقی هەڵبژاردنەکانی هەڵگرتبو، دوو پاسه‌وانی سه‌ربه هێزه ئەمنییه‌كان كوژران.
ئاسایشی ناوخۆی ئێران کوژرانی دوو لە كارمه‌ندانی هێزه‌كانیانی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان له هێرشێکی چه‌كداری بۆسه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه سندوقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵگرتبو راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكشدا فەرماندەیی گشتیی پۆلیسی ئێران رایگه‌یاند، کەسانی چەکدار لە چەند ئاڕاستەیەکەوە تەقەیان له ئۆتۆمبێلێک كردوه، کە كارمه‌ندی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و پۆلیسی هه‌ڵگرتبو.
ئه‌وه‌شی خستووته‌ه‌ڕو كه:" سندوقه‌كه پارێزراوه، بەڵام پێنج کادیری کارگێڕی و پۆلیس برینداربون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی، كه دوو کەسیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP