زیاتر لە 700 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان

عێراق
10:59 - 2024-06-30

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 734 ئاوارە لە کەمپی ئاشتیی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژە بەوەشکراوە، کادرەکانی وەزارەتەکە چوار ملیۆن دیناریان داوە بە هەر یەک لەو خێزانە ئاوارانە، جگەلەوەش هەر خێزانێک تەلەڤزیۆن و  تەباخ و بەفرگریان وەرگرتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی عێراق ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانی وەک دوا وادە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە