حکومەتی عێراق موچەی کرێکارانی خانەنشین زیاد دەکات

عێراق
14:12 - 2024-06-30

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەمموز موچەی کرێکارانی خانەنشین زیاد دەکرێت.
نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، زیادکردنی موچەی خانەنشینان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و موچەی هەر خانەنشینێکیش 150 هەزار دینار زیاد دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین موچەی خانەنشینی کرێکاری دەبێتە 700 هەزار دینار، واتە کەمترین موچەش لە 350 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینار بەرزدەکرێتەوە، هەر کەسێکیش موچەکەی 700 هەزار دینار بێت، زیادکردنی موچە نایگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، هەمو کرێکارانی خانەنشین زیادکردنی موچە دەیانگرێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەشی خانەنشین بێت، تا ئێستاش هیچ نیازێک نییە بۆ زیادکردنی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە بودجەش ئاماژە بە زیادکردنی سودمەندانی ئەو موچەیە نەکراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە