لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 500 رووداوی هاتوچۆ لە عێراق تۆمارکراون

عێراق
23:13 - 2024-06-30

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەساڵی رابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 500 رووداوی هاتوچۆ لەپارێزگاکانی عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون و زیاتر لەسێ هەزار کەس بوونەتە قوربانی.

دەستەی ئامارو رێکخستنی زانیارییە جوگرافییەکانی سەر بەوەزارەتی پلاندانان، راپۆرتێکی لەبارەی رووداوەکانی هاتوچۆ بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لەساڵی رابردوودا 11 هەزار و 552 رووداوی هاتوچۆ لەپارێزگاکانی عێراق جگەلە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەسێ هەزار و 262 رووداو کەدەکاتە 28.2%ـی کۆی رووداوەکان گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەراورد بەساڵی رابردوو رووداوەکانی هاتوچۆ بەرێژەی 0.3% زیادیانکردووە.

عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە: بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لەساڵی رابردوودا دوو هەزار و 472 کەس گیانیانلەدەستداوەو 12 هەزار و 314 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکردووە: 56.2%ـی رووداوەکانی هاتوچۆ لەسەر رێگا سەرەکییەکان بووە، 79%ـی کۆی رووداوەکانیش شۆفێر هۆکاربووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە