نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌ك ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌كاته‌وه كه بڕیاره له 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
عه‌لی به‌یاتی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
له ڕێگه‌ی نوسینگه‌كه‌یه‌وه له كه‌ركوك، یه‌ك ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له
پارێزگاكه ده‌كاته‌وه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م
ناوه‌نده‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆمسیۆن كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی
كاره‌كانی به‌پێی كاتی دیاریكراو و كارئاسانی بۆ بەشداری ده‌نگده‌ران له ڕۆژی ده‌نگداندا
دەکات .
پێشتر، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق رایگه‌یاندبوو، ماوەی وەرگرتنی لیستی پاڵێوراوانی تایبەت بە هاوپەیمانی، و حیزب،
و پاڵێوراوانی تاکەکەسی له رۆژی پێنجشه‌ممهی رابردووە‌وه ده‌ستیپێكردوه و تا
15ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP