هەفتەی داهاتوو پشووی پەرلەمانی عیراق کۆتایی دێت

عێراق
21:51 - 2024-07-05

هەفتەی داهاتوو پشووی وەرزی یەکەمی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت، هەڵبژاردنی سەرۆک، یاسای لێبووردنی گشتی و بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر لە پێشینەی کارەکانی وەرزی نوێی کارکردنی پەرلەمان دەبێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رۆژى سێشەممە، 9ی تەممووز، پشووی وەرزی یەکەمی پەرلەمان کۆتایی دێت و پەرلەمان دەستبەکار دەکاتەوە، وادەی یەکەم کۆبوونەوەش لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت.
وتیشی: چەند پرسێکی گرنگ لە بەردەم وەرزی نوێی یاسادانانی عێراقە، لەوانەش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر، و پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی پێشوو .
زیاتر لە حەوت مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە چۆڵی ماوەتەوە، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدێک، نەتوانراوە ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP