وەزارەتی نەوت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بەرهەمهێنانی بەنزین بگەیەنینە ئاستی پێویستیی ناوخۆ

کوردستان
10:49 - 2024-07-06

وەزارەتی نەوتی عێراق قەبارەی ئێستای بەرهەمهێنانی بەنزین و کۆی پێویستی وڵاتەکەی ئاشکراکردو ئاماژەی بەوەکرد، عێراق رۆژانە پێویستی بە 35 ملیۆن لیتر بەنزین هەیەو دەیانەوێت ئەو بڕە بەرهەمبهێنن و بگەنە ئاستی دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی.
حەمید زه‌وبەعی یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند:"لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەزارەتەکەیان دەستکەوتی گەورەی لەکەرتی پاڵاوگەکاندا بەدەستهێناوەو لەم دواییانەشدا، بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتانی بەرز لەپاڵاوگەی باکوور، بەتوانای 3.5 ملیۆن لیتر لەرۆژێکدا راگەیەندرا ، کە دەستکەوتێکی گرنگ بوو ."
باسی لەوەشکرد:"پلانەکانی وەزارەت بۆ دابینکردنی پێویستیی بەکاربەر بەردەوامن"
وتیشی، “توانای پاڵاوتن بەبڕی 360 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بۆ سەرجەم پاڵاوگەکان زیادکراوە.”

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP