كییه‌ر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌ركاربوونی و له‌یه‌كه‌م رۆژی سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری راگواستنی كۆچبەرانی بۆ رواندا هەڵوەشاندەوە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، به پشت به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو (پارتی كرێكاران) ئاشكرایكردووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌ڵبژێردراو، بڕیاری پارتی پارێزگاران بۆ راگواستنی ئەو كۆچبەرانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەگەنە شانشینی یەكگرتو بۆ رواندا، بە كرداری راگرتووه، ئه‌ویش دوای ئەوەی ئەو حزبە بەڵێنی دابوو، ئەگەر له هەڵبژاردنەكان سه‌ربكه‌وێت، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
بەرپرسانی پارتی کرێکاران بە ڕۆژنامەی تەلەگرافیان ڕاگەیاندووە:" پلانی پارتی پارێزگاران بۆ راگواستنی ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا بۆ ڕواندا، بە شێوەیەکی کرداریی "مردووە".
ئه‌مه له‌كاتێكدا تا ئێستا هەڵوەشاندنەوەی یاساکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوەو هیچ دەزگایەکی فەرمیش هیچ لێدوانێکی له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامەی تێلێگرافه‌وه نەداوە.
به‌بۆچوونی چاودێران پرسی کۆچبەران پرسێکی سەرەکیی ده‌بێت بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ و حکومەتەکەی و پێشبینیشدەکرێت بۆ رێگریكردن له كۆچی نایاسایی هه‌زاران كۆچبه‌ر فشارێكی زۆری لێبكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP