وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاویکردەوە:
ژماره‌ی كوژراوان لەکەرتی غەززە له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تاوەکو ئێستا 38 هه‌زار
كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه له راگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 سەعاتی ڕابردودا ئیسرائیل سێ هێرشی له دژی خێزانه‌كانی
كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه، به‌هۆی ئه‌و هیرشانەوە 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
و 100 كه‌سی دیكه‌شی برینداربون .
پشتڕاستیكرده‌وه كه ژماره‌ی هێرشەکانی ئیسرائیل
بۆ سه‌ر غه‌ززه له 7ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئه‌مڕۆ زیادیان
كردوه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشانەوە 38 هه‌زار و 98 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه،
87 هه‌زار و 705 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌تن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:
ژماره‌یه‌ك له قوربانییه‌كان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوو له‌سه‌ر ڕێگاكاندان، به‌و پێیه‌ی
هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕێگری ده‌كه‌ن له گه‌یشتن به تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری
شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP