ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانی حزبوڵا كوژرا

جیهان
12:10 - 2024-07-07

فڕۆكه‌یەکی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی له‌ شارۆچکەی شەعس لە ناوچەی بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی حزبوڵای لوبنان به‌ناوی  مه‌یسه‌م عه‌تار كوژراوه‌، كه‌ ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانییه‌.
هاوكات، کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامداوە و ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانی حزبوڵای لوبنانی کردوەتە ئامانج.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا گرژییەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل پەرەیسەندوەو ترسەکانیش لە هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان کە ڕەنگە ململانێیەکی ناوچەیی هەڵگیرسێنێت، زیاتربووە.
لەوەتەی شەڕی غەززە دەستیپێکردوە، حزبوڵای لوبنان بە پاڵپشتی ئێران و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەردەوام بۆردومانەکانیان لە سنوری باشوری لوبنان بۆسەر ئیسرائیل درێژەی هەبووە.
حزبوڵای لوبنان کە هاوپەیمانی بزوتنەوەی حەماسە، دەڵێت ئامانجی هێرشەکان پشتیوانیە لەو فەڵەستینیانە کە لەژێر بۆردومانی ئیسرائیلدان لە غەززە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP