ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا داوای وریایی ده‌كات
له‌كاتی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی یاسادانان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كێ ده‌توانێت
حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی
دوای حه‌وت ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات، هێشتا له‌ركابه‌ری به‌رده‌وامدایه.
كه‌ناڵی بی ئێف ئێمی فەڕه‌نسی به‌پشتبه‌ستن به‌داتای
بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانه‌كانی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه هاوپه‌یمانی پارتی چه‌په‌كان كه به‌ره‌ی نوێی جه‌ماوه‌رییه، پێشه‌نگی
هه‌ڵبژاردنه‌كانه له‌فەڕه‌نسا، به‌و پێیه‌ی له‌نێوان 175 بۆ 205 كورسی په‌رله‌مانی
به‌ده‌ستهێناوه، هاوپه‌یمانی (پێكه‌وه)ی ئیمانوێڵ ماكرۆنیش لەپله‌ی دووه‌مدایەو
نزیکەی 150 بۆ 175 كورسی به‌ده‌ستهێناوە .
له‌پله‌ی سێیه‌میشدا پارتی ڕاستڕه‌وی گردبوونه‌وه‌ی
نیشتمانی له‌نێوان 115 بۆ 150 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه
ڕوونیكردۆته‌وه، نه به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری نوێ و
نه هاوپه‌یمانی (پێكه‌وه)ی ماکرۆن و نه گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی نه‌یانتوانی
زۆرینه‌ی ڕه‌ها له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فڕه‌نسا به‌ده‌ستبهێنن".
هاوکات چەپەکان داوادەکەن حکومەتی داهاتوو بەسەرۆکایەتی ئەوان بێت، لەو
سەروبەندەشدا سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستیلەکارکێشایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP