ئەردۆغان بانگهێشتی بەشار ئەسەد دەکات بۆ تورکیا

جیهان
11:18 - 2024-07-08

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد؛ کە بانگهێشتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەکەن  بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکەیان بکات و وتی: ئامانجمان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ سوریا هاوشێوەی رابردوو .
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی گەڕانەوەی لەوڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا لەناو فڕۆکەدا وەڵامی میدیاکارانی دایەوەو رایگەیاند؛ لەئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا دەکەین، بەو هیوایەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات وەک جارانی لێبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئێستا لەدۆخێکدان کە تەنها بەشار ئەسەد هەنگاوێک بۆ چارەسەری گرژییەکان بنێت، تورکیا بەشێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی دەبێت.
ئاشکراشیکردوە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا نیازی هەیە لەتورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە .
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رایگەیاندوە: ئەگەر ئەوان نیازی نێوەندگیرییان هەبێت بۆ نێوەندگیریی دراوسێکانی عیراق، ئەوە ئامادەن.
چاودێرانیش رایانوایە، کە ئەم هەوڵانەی ئەردۆغان بۆ نزیکبونەوە لە بەشار ئەسەد تەنها بۆ لەباربردنی هەوڵەکانە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە رۆژئاوای کوردستان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP