بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندییەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو مانگرتنیان راگەیاند

ئابوری
10:15 - 2024-07-09

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان راگەیاند.
لیژنەی هەماهەنگیی خۆپێشاندانەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغداد و پارێزگاکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی سووربوونی بانکی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار راستەوخۆ بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانەوە، بڕیارماندا لە سبەینێوە تا کاتێکی نادیار مان بگرین.
بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تەنها حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو راسپێدراون بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە چواریان لە فڕۆکەخانەکانن، ئەمەش توڕەیی کۆمپانیاکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێیان وایە لە دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە زوڵمیان لێکراوە و قۆرخکاریی تێدایە، لەهەمان کاتدا بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی لێکەوتووەتەوە.
لەوبارەیەوە زیا تائی نوێنەری کۆمپانیاکانی دراو بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانەوە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووتەوە و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بگاتە 160 هەزار دیناری عێراقی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP