تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، هیچ شوێنێكی سه‌لامه‌ت له غه‌ززه نییه و ڕاپۆرته‌كانی
ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به فه‌رمانی چۆڵكردنی ئیسرائیل له شاری غه‌ززه ڕێگرن له
چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
راشیگەیاند نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی و نه‌خۆشخانه‌ی
ئه‌سدیقا له شاری غه‌ززه له خزمه‌تگوزاری ده‌رچون و هیچ نه‌خۆشێكیان تێدا نه‌ماوه
و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌مال عه‌دوان كراون، نه‌خۆشخانه‌ی
ئیندۆنیزیاش به‌ده‌ست كه‌می سوته‌مه‌نی و قه‌ره‌وێڵه و پێداویستی پزیشكییه‌وه ده‌ناڵێنێت
و به سێ هێنده‌ی توانای خۆی كارده‌كات.
ده‌شڵێت، ره‌نگه ئه‌م نه‌خۆشخانه گه‌ورانە و
دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان به خێرایی كار نه‌كه‌ن به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ریان
یان ڕێگریكردن له چونه ژوره‌وه‌یان، بۆیە داوای ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست له غه‌ززه
دەکەین چونکە هیچ شوێنێكی سه‌لامه‌ت و پارێزراو له غه‌ززه نه‌ماوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP