تێچووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار بووە

جیهان
17:49 - 2024-07-09

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران رایانگەیاند: خەرجیی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران یەک ترلیۆن و نیو تمەنە کە دەکاتە زیاتر لە 35 ملیۆن  517 هەزار دۆلار بووە لە هەڵبژاردنی خولی سیازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2021 کە بڕەکەی یەک ترلیۆن و 117 ملیار تمەن بووە کە دەکاتە 27 ملیۆن 703 هەزاردۆلار.

میدیاکانی وڵاتەکە دەڵێن: ئەو بڕە پارەیە لە بودجەی گشتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ هەردوو دامەزراوەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور تەرخانکراوە، بەڵام وردەکاریی خەرجییەکەی رووننەکراوەتەوە، دەشڵێن، لە کاتی داڕشتنی یاسای بودجەی ساڵی 2024، بودجەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنانە تەرخاننەکراوە، بەڵام حکومەت رێگەی پێدراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوە پێشبینینەکراوەکان، مووچەی گەنجینەی بەکاربهێنێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2024دا نزیکەی چوار ترلیۆن تمەن بۆ باری پێشبینینەکراو دانرا، کە ئێستا لە بەردەستی رێبەری کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی وڵاتەکەدایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP