وه‌فده‌كه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی لیستی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ دەکات

کوردستان
10:33 - 2024-07-10

ئەمڕۆ وه‌فده‌كه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی ‌و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دەست بەوردبینیی لیستی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی حکومەتی هەرێم دەکات.
لەوبارەیەوە میران به‌كر بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مڕۆ لیژنەی پشکنەری چاودێری دارایی حکومەتی عێراق، لەوەزارەتی پێشمەرگە دەست بەکارەکانی دەکات.
هەر لەبارەی موچەی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەحمەد مەزهەر جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه‌، موچەی هەموو موچەخۆرانی هەرێم بەبێ هیچ کێشەیەک‌ و لێبڕینێک دەنێردرێت.
راشیگەیاندووە تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق ئه‌و دڵنیای كردووینەتەوە هۆکاری دواکەوتنەکە تەنها کێشەیەکی هونەرییە و هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP