ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت

کوردستان
10:42 - 2024-07-11

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عیراق، بڕیارە ئەمڕۆ  ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجام بدات. 

پێشتر محەمەد شیاع سودانی،  سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاندبوو:" رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەشکردبوو: لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان گەیشتین بە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ئیدارەی کەرکوک"، 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق رۆژی 18ی 12ی 2023 لە 15 پارێزگای عیراق ئەنجامدراو لەئێستاشدا تەنها پارێزگای کەرکوک ماوە کە ئەنجومەنەکە کارابکرێت و کەسێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە دەستنیشان بکرێت،  کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بە مافی خۆی دەزانێت پۆستی پارێزگاری شارەکە وەربگرێت، لەبەر ئەوەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەستهێناو هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانەو خاوەنی 157 هەزار و 639 دەنگە، کە دەکاتە 43٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو 5 کورسی بەدەستهێناوە‍‍.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP