ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌ماس راده‌گه‌یه‌نێت

جیهان
11:22 - 2024-07-13


 
 سوپای ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی  سه‌ربازیی دیكه‌ی بزووتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
.
ئه‌مڕۆ شەممە 13ی ته‌موزی 2024، سوپای ئیسرائیل لە راگه‌یه‌ندراوێکدا كه‌ لە هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ بە ناونیشانی: بە ڕۆژ کرێکارێکی ساختە لە دامەزراوەیەکی فریاگوزاریی مرۆیی، تیرۆریست لە شەودا”کوشتنی حیسام مەنسور فەرماندەی یەکەیەکی ئاسایشی ناوخۆی سەر بەبزووتنەوەی حەماسی لەبۆردوومانێکی ئاسمانیدا راگەیاند"

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل:" حیسام مەنسور  به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوێکی خێرخوازیی کردووەو لەژێر ناوی کاری مرۆیدا، پارەی بۆ گروپە چەکدارەکانی حەماس گواستووەتەوە"
 
هاوکات پێگەی ئەلکترۆنی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاماژەی بۆئەوەکردووە:" حیسام مەنسور لەناوەندێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە خان یونس لەباشووری کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج و چوار کەسی دیکەش کوژراون"
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە