زانیارییەکان لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ

جیهان
11:46 - 2024-07-14

لەویلایەتی پێنسیلڤانیا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، تەقە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشو و کاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كراو برینداركرا.
هەشت گولـلە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کراو یەکێک لەگولـلەکان بەسووکی برینداریکرد.

کێڤن رۆجیک بەرپرس لەنوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نزیکدەبینەوە لەدیاریکردنی ناسنامەی کەسێک کە گومانی لێدەکرێت تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کردبێت.

هاوکات، پەیامنێرێکی تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن لەبڵاوکراوەیەکی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، ئەو گومانلێکراوەی لەلایەن ئێف بی ئایەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کەسێکی تەمەن 20 ساڵەو خەڵکی ویلایەتی پێنسلڤانیایە.
تۆمەتباری تەقەکردنەکە کە لەهەمان شوێندا کوژراوە، ناوی (تۆماس ماسیۆ کروک)ـە و لە ئەیلولی ٢٠٠٣ لە پێنسیلڤانیا لەدایک بووە و بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکانی لە لیستی دەنگدەرانی ئەمریکا لایەنگری پارتی کۆمارییەکانە، هەمان ئەو پارتەی ترەمپ نوێنەرایەتی دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

لەزانیاریەکانى پڕۆفایلەکانی تۆمەتبارەکەوە لە سۆشیال میدیا پێدەچێت (تۆماس ماسیۆ کروک) ئەندامی بزوتنەوەی  (ANTIFA)بێت کە بزوتنەوەیەکی ئەمریکییە دژى فاشیزم و رەگەزپەرستی لە ئەمریکا.


لەلایەکی دیکەوە، ریچارد گۆڵدنەر داواکاری گشتی ناوچەی بەتلەر لەویلایەتی پێنسلڤینیا وتی، گومانلێکراوەکە لەدەرەوەی شوێنی بانگەشەکەی ترەمپ بووە، نازانین چۆن گەیشتوەتە ئەوێ، چوەتە سەربانی باڵەخانەیەکی نزیک لەشوێنی بانگەشە و وتارەکەی ترەمپ."
بەپێی راپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان، ئەو چەکەی کە بۆ تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ بەکارهێنراوە، چەکێکی نیشانەشکێن "قەناس"ە لە جۆری ئەی ئاڕ 15.

لەسەر رووداوەکە ئێف بی ئای رایگەیاند، رووداوەکە هەوڵی تیرۆکردنی ترەمپ بووە و لێکۆڵینەوەکانیش بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکاری رووداوەکە رۆژ و هەفتە و مانگیان پێ دەچێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە