داوا لە پزیشکیان دەکرێت کۆتایی بە ئازاری کۆڵبەران بهێنێت

جیهان
11:35 - 2024-07-16

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ و رێکخراوی ناوەندی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، داوایان سەرۆککۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران کرد، کۆتایی بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەسەر سنوورەکان بهێنێت و هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ کەمینەکان باش بکات.
داواشیانکردووە، یەکێک لە پێشینەی کارەکانی پزیشکییان باشکردنی هەڵسوکەوتی حکومەت لەگەڵ کەمینەکان بە تایبەتی کورد بێت و ئاماژەیان بە وتەیەکی پزیشکیان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری سنە کردووە کە وتبوی، "شەرمە گەنجەکانمان بۆ پاروویەک نان کۆڵبەری بکەن، پێویستە سنوورەکان بۆ ئاڵوگۆڕ بەکاربهێنین نەک کۆڵبەری.
ئەمە لەکاتێکدایە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە دوای هەڵبژاردنی پزیشکییانەوە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری نەوسود، تاوەکو ئێستا چوار کۆڵبەر بریندارکراون و کۆڵبەرێکیش گیانیلەدەستداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە