لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە تورکیا
17 هەزار و 716 کۆمپانیا داخراون و رێژەی دامەزراندنی کۆمپانیاکانیش بەراورد بە پار،
نزیکەی 18% کەمیکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی یەکێتی بۆرسە و ژوورە
بازرگانیی و پیشەسازییەکانی تورکیا، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 53 هەزار و
383 کۆمپانیا دامەزرێندراون، لە کاتێکدا هەمان ماوەی پاردا 64 هەزار و 852
کۆمپانیا دامەزرێندرابوون، واتە رێژەی دابەزین لە دامەزراندنی کۆمپانیاکاندا لە
تورکیا 17.7%ە.
هاوکات ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی لە پێنج مانگی
یەکەمی پاردا داخراون، 18 هەزار و 635 کۆمپانیابووە، لەکاتێکدا ژمارەکە ئەمساڵ 17
هەزار و 716 کۆمپانیایە واتە رێژەی کۆمپانیا داخراوەکان 4.9% کەمیکردووە.
کۆی گشتی لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد
بە هەمان ماوەی پار 11 هەزار و 469 کۆمپانیا کەمتر دامەزرێندراون و 919 کۆمپانیاش
کەمتر داخراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP