جارێکی دیکە عیراق هەوڵ بۆ ئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی دەداتەوە

ئابوری
12:04 - 2024-07-16

وەزیری بازرگانیی عێراق کە هاوکات، سەرۆکی تیمی گفتوگۆیە لەگەڵ رێکخراوی بازرگانیی جیهانی رایگەیاند، دوای راوەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە 16 ساڵ، دانوستانەکان بۆ ئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوەی بازرگانی جیهانی دەستی پێکردووەتەوە.
ریاز فاخر هاشمی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ئابورییەکان لە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، تیمی دانوستانکاری عێراق کۆبوونەوە و ئامادەکارییەکانیان لە بارەگای رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە جنێڤ دەستپێکردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سێیەمین کۆبوونەوەی گروپی کار بۆ بەئەندامبوونی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، سێیەمین کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانیی عێراق دەبێت و کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە دەبێت بەو فایل و بەڵگەنامانە کە لەلایەن لیژنەی نیشتمانیی پەیوەندیدار بە پەیوەستبوون بە ئەندامێتیەوە تەواوکراون.
باسی لەوەشکردووە، یەکەمجارە کە تیمی دانوستانکاری عێراقی لە بواری دانوستاندندا بگاتە ئەم ئاست و ئەزموونە، ئەمەش رەنگدانەوەی پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە ئەندامێتی لە رێکخراوی بازرگانی جیهانیدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە