جۆ بایدن: بۆ دیبەیتی دووەم لەگەڵ ترەمپدا ئامادەم

جیهان
12:06 - 2024-07-16

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ دیبەیتی دووەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نیشاندا، کە بڕیارە مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC بایدن رایگەیاند، بەتەواوەتی ئامادەم بۆ ئەو کاتەی بۆ دیبەتی دووەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ دیاریکراوە.
راشیگەیاندووە، تەندروستیم باشە و تەمەنم رێگەم دەدات بۆ ئەوەی وەکو کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان بمێنمەوە.
لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، بایدن و ترەمپ وەکو دوو رکابەری دیموکرات و کۆمارییەکان، رێککەوتن لەسەر رێکخستنی دوو دیبەیت لە نێوانیاندا، یەکەمیان لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لە شاری ئەتڵەنتا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئاستی جۆ بایدن وەکو پێویست نەبوو ئەوەش مشتومڕی لە نێوان دیموکراتەکان دروستکرد و ژمارەیەکی زۆریان داوای کشانەوەی دەکەن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
بڕیارە ئەیلوولی داهاتوو، دووەم دیبەت لە نێوان جۆ بایدن، و دۆناڵد ترەمپ، بەڕێوەبچێت، پێشبینی دەکرێت رکابەریی توند لە نێوانیاندا دروستببێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە