زریان زیانێكی زۆری بە ویلایەتی نیۆیۆرك گەیاندووە

جیهان
22:15 - 2024-07-18

كاسی هوكول حاكمی ویلایەتی نیۆیۆرك ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو زریانە بەهێزەی ناوچەكەی گرتووە كەسێك گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەك خانووش زیانیان بەركەوتووە.

ڕاشیگەیاند، زریانەكە بە شێوەیەك بەهێزە كە چوار بینای لە شاری رۆما لە ویلایەتەكە رووخاندووە و زیانیشی بە 22 بینای تر گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تووندی زریانەكە بە جۆرێكە كە فرۆكەیەكی بۆمبهاوێژی جۆری بی 52 كە كێشەكەی 83 هەزار كیلۆگرامە لە سەر سەكۆكەكەی لە بنكەی گریفیسی ئاسمانی خسۆتە خوارەوە.

هەروەها ئاشكرایكرد، زریانەكە زیانێكی زۆری بە بەشێك لە كەنیسەی مێژوویی ماری پاكیزە كە لە ساڵی 1862 بنیاتنراوە گەیاندووە و بەشێك لە سەقفی كەنیسەكەی هەڵتەكاندووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP