بڕیاری دامەزراندن بۆ 750 دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان لە یەکەمەکانی عێراق درا

عێراق
22:19 - 2024-07-18

ئەنجوومەنی راژەی فیدڕاڵی بڕیاریدا زیاتر لە 750 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە یەکەمەکان دابمەزرێنێت بۆ خزمەتکردن لە وەزارەتی پەروەردە.

ئەنجوومەنەکە ئەوەشیخستۆتەڕوو، لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی ناوی ئەو 750 دەرچووە، دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق.

جەختیشی لەوە کردۆتەوە: پڕۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان بەردەوامی دەبێت و هەر کات کارەکانیان تەواوبوو، دەست بە دامەزراندنیان دەکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP