بڕیار بو ئهمڕۆ 20ی تهموزی 2024 ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانانی دەستپێدەکاتەوەو پێشبینیشدەکرێت بڕگەی چوارەم له كارنامهی دانیشتنهکە، کە پەیوەستە بەهەموارکردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرت مشتومڕی لێبكهوێتهوه.
بەگوێرەی ئەو کارنامەیەی ئهنجومهنهكه بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دەستپێدەکات و چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەم تایبەتە بەخوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی ماددەی 17 لە پرۆژەیاسای ژمارە دووی ساڵی 2016ی دامەزراوەی شەهیدان، کە لەلایەن لێژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی پێشکەشکراوە.
لەبڕگەی دووەمیشدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ماددەی دووەم، لە پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی خزمەتگوزاری ئاسمانیی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ئازەربایجان دەکرێت و، لە بڕگەی سێیەم و چوارەمی کۆبوونەوەکەشدا خوێندنەوە لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت دەکرێت
.
لای خۆیەوە، محەممەد جاسم خەفاجی ئەندامی لێژنەی یاسایی ئهنجومهنی نوێنهران هۆشداریداوە لەهەموارکردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرت و دەڵێت "نیازێک هەیە بۆ ئەوەی پاسپۆرتی هەمیشەیی بە بەرپرسان بدرێت".
بهپێی زانیارییهكان دانیشتنهكه بههۆی تهوانهبوونی رێژهی یاسایی پێویست دانیشتنهكه بۆ نێو سهعات دواخراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP