مه‌نار عوبه‌یدی شاره‌زای ئابوری عێراقی رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركردوه‌و له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئەمساڵدا گه‌یشتوه‌ته 27 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌راورد به نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ڕێژه‌ی زیاتر لە ١٤% زیادیكردوه.
مه‌نار عوبه‌یدی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی چینی بۆ عێراق له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به ڕێژه‌ی 16.17% گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بەجۆرێک به‌های هه‌نارده‌ی چین بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته 8.15 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2023دا حه‌وت ملیار دۆلار بــووه‌و له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2023دا 7.3 ملیار دۆلار بــووه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌نارده‌ی چین بۆ عێراق له ماوه‌ی ساڵی 2024دا به‌ربه‌ستی 16 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت كه به‌رزترین ژماره‌ی مێژوییه تا ئێستا".
ده‌شڵێت، هه‌نارده‌ی چین زیاتر ئامێره میكانیكییه‌كان له‌خۆده‌گرێت کە 23%ی كۆی هه‌نارده‌كردن پێكده‌هێنێت، دواتر هه‌نارده‌كردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان، وه‌ك مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن به 13% پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلی چینی له‌پله‌ی سێیه‌مدا هاتووه به‌ڕێژه‌ی 6%ی كۆی هه‌نارده‌كردنە بۆ عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP