ترەمپ: لە پێناو دیموکراسیدا تەقەم لێکرا

جیهان
10:52 - 2024-07-21

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە میانی وتارێکدا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی میشیگان رایگەیاند: لەناوخۆی پارتی دیموکراتەکاندا، هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕینی جۆ بایدن، کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، نانسی بیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێیوایە کە بایدن ناتوانێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لێ بباتەوە.
لەبارەی تواناکانی جۆ بایدنەوە، ترەمپ رەخنەی توندی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردو وتی، ئەو ناتوانێت رووبەرووی سەرکردەکانی رووسیا و چین ببێتەوە.
هەروەها ترەمپ رەخنەی توندی ئاراستەی سەرکردەکانی دیموکراتەکان کرد و رایگەیاند، ئەوان پێی دەڵێن کە ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا ئەوا مەترسی بۆسەر دیموکراسی دروست دەکات لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو، لەپێناو دیموکراسیدا گولەیەکم ئاڕاستەکرا.

کاندیدی  کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لەمیانەی وتارەکەیدا بەڵێنیدا ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا ئەوا گەورەترین هەڵمەتی ناردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان لە وڵاتەکەیدا دەستپێدەکات.
لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەوەی دووپاتکردەوە، ئەگەر ئەو سەرۆکی ئەمریکا بووایە هەرگیز هێرش بۆسەر ئیسرائیل رووی نەدەداو بەڵینیدا کاردەکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکرانیاو جەختی کردەوە کە لەرێگەی هێزەوە ئاشتیی دەگەڕێنێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP