بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 161 ڕۆژنامەنوس كوژراون

جیهان
11:12 - 2024-07-21

هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامەو لە هێرشەكانی دوێنێشدا  30 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێو کوژراوەکاندا  محەمەد ئەبو جاسری ڕۆژنامەنوس و خێزانەكەی لەگەڵ دومنداڵیدا هەیە، بەوەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە كوژراون ژمارەیان گەیشتە 161 كەس.
وه‌زاره‌تی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە زیاتر لە 30 كەس كوژراون و تانك و هێزە سەربازیەكانی ئیسرائیل بەرەو قوڵایی ڕۆژئاوا و باكوری ناوچەی رەفح پێشڕەوی دەكەن.
تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەنێو کوژراوەکاندا   ڕۆژنامەنوس محەمەد ئەبو جاسر و هاوسەرەکەی و دو منداڵی تێدایە، لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر ماڵەكەی لە باكوری غەززە كوژراون. 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە کە سەر بە حەماسە ڕایگەیاندوە، دوای مردنی ئەبو جاسر، ئەو ڕۆژنامەنوسە فەڵەستینیانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە كوژراون، ژمارەیان بۆ 161 کەس بەرزبوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP