پەرلەمانی عیراق هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی تاوتوێدەکات

عێراق
13:24 - 2024-07-23

بەپێی كارنامەی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27) بۆ ساڵی (2016) دەکات كە لەلایەن لیژنەكانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری و مافی مرۆڤەوە پێشكەشكراوە و لە دوو مادە پێكهاتووە.
یاسای لێبوردنی گشتی یەكێكە لەو یاسایانەی ماوەی چەند ساڵێكە مشتومڕی توندی لەنێوان پێكهاتەی سوننە و شیعە لێکەوتووەتەوە، سوننەكان هێزە شیعەكان بە دروستكردنی بەربەست بۆ تێپەڕاندنی یاساكە تۆمەتباردەكەن و دەڵێن ئاستەنگ بۆ ئازادكردنی هەزاران زیندانی سوننە دروستدەكەن, لەبەرامبەردا شیعەكان تێبینیان لەسەر یاساكە هەیە و پێیانوایە پەسەندكردنی یاساكە دەبێتە هۆی ئازادكردنی زۆرێك لەوانەی دەستیان لەڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان عێراقدا هەبووە.
تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی یەكێكە لە خاڵە سەرەكییەكانی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی سودانی كە لایەنە سوننەكان لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتدا لەگەڵ هێزە شیعەكان ئیمزایان لەسەری كردوە، بەڵام تائێستا نەچوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP