کچێکی کورد لە مۆسکۆ خەلاتی سێیەمی لە یاریی شەترەنج وەرگرت

وەرزش
20:28 - 2024-07-24

ئێڤا هەڤاڵ مهدی  نزارکی، کچە شەترەنج زانێکی کوردە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتی یاری شەترەنج لە شاری مۆسکۆ، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و خەڵاتکرا.
ئێڤا هەڤاڵ تاکە کچە کوردە لە پاڵەوانییەتەکەدا بەشداریکرد و توانی لە بەشی (Rapid ) پلەی سێیەم لە پێشبڕکێی کچان بەدەست بهێنێت.
لە پاڵەوانییەتەکەدا 171 شەترەنجزان لە تەمەن و ئاستی جیاواز بەشدارییان کردووە، 
باوکی ئێڤا کە خەڵکی شاری دهۆکە و بە سەرکەوتنی کچەکەی دڵخۆشە و دەڵێت، ئێڤا هەر لە منداڵییەوە حەز و خولیای بۆ یاری شەترەنج زۆر بوو. ئەمە دوو ساڵ دەبێت دەچێتە خولی ئەکادیمی یاری شەترەنج، بۆ ئەوەی لەم یارییە پەرەی زیاتر بە تواناکانی بدات و لە داهاتوودا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری پاڵەوانیەتی و پێشبرکێکان بکات.
ئێڤا هەڤاڵ مەهدی  نزارکی، تەمەنی نۆ ساڵە و خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بنەڕەتییە و خۆی و خانەوادەکەی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەژین.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP