شه‌وی رابردوو له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی
نادیاره‌وه ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای
ئه‌نبار كران، كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای تیادا
جێگیرکراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی
له عێراق رایگه‌یاند: هێرشەکە بە چوار موشەک ئەنجامدراوە، کە پێدەچێت لە ناوچەیەکی
نزیکەوە هه‌ڵدرابن، لانیکەم دو موشەکیان لە دەوروبەری بنکەکە كه‌وتونه‌ته خواره‌وه،
بەبێ ئەوەی بزانن قەبارەی زیانەکانی هێرشەکە چەندەو ئه‌وانه له پشت له هێرشه‌كه‌وه
كێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: هێزە
ئەمنییەکان دەستیانکردوه بە گەڕان بەدوای ناوچەکانی نزیک بنکەکە کە پێشبینی دەکرێت
موشەک لێیەوە هەڵبدرێت.
ئەو هێرشە دوای دو ڕۆژ لە
کۆبونەوەی سەربازی دێت کە لە واشنتن بەڕێوەچوو، تیایدا لێپرسراوانی عێراق و ئەمریکا
باسیان لە کۆتاییهێنان بە کارەکانی هاوپەیمانییەکە کرد لە عێراق.
هاوکات لێپرسراوێکی
پنتاگۆن دوپاتیکردەوە، هێرش بۆ سەر ناوچەی نزیک بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق
ئەنجامدراوەو ڕەتیشیکردەوە کە سەربازانی ئەمریکی لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا برینداربون.
ئەو لێپرسراوە سەربازییە ئەمریکییە وتیشی:هێرشەکە هیچ زیانێکی
گیانی نەبوە و لەم قۆناغەدا هیچ زانیارییەکمان لەسەر جۆری ئەو موشەکانە نییە کە ئاڕاستەکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP