له‌ كه‌ركوك ته‌قه‌ له‌ ماڵی كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی و لقی پارتی كرا

کوردستان
11:00 - 2024-07-27

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقە لە ماڵی کادرێکی یەکێتی و بارەگای لقی سیێ پارتی دیموکراتی کوردستان کراو هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د عوسمان کادری پێشکەوتووی یەکێتی لە کەرکوک بە  كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگەیاند:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27ى ته‌موزی 2024 تەقە لە ماڵەکەی کراوە لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک و ده‌ستبه‌جێش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و دوای تەقەکردنەکەش لە ماڵەکەی، ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و خاوەنی نییەو راده‌ستی پۆلیس كراوه‌."

وتیشی: "پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌."

محه‌مه‌د عوسمان داواشیكرد كه‌:" ئه‌و ده‌ستانه‌ ئاشكرا بكرێن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ بكه‌ن"

لەلایەکی ترەوە ئارام جەباری کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکوردسات نیوزی راگەیاندووه‌"بەرەبەیانی ئەمرۆ بەدوو ئاراستەی جیاواز تەقە لەبارەگاکەیان کراوە و ھیچ زیانێکی نەبووە."

وتیشی:"پێشتریش پۆلیسی کەرکوکیان ئاگادارکردوەتەوە کە بارەگاکەیان ھەڕەشەی لەسەرە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە