تاقمە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەم مانگەدا لە عەفرین ٢٨ ھاوڵاتی کوردیان ڕفاندووە

کوردستان
11:37 - 2024-07-30


دۆخی هاوڵاتیانی کورد لە عەفرین کە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن تورکیاو چەکدارەکانییەوە داگیرکراوە، خراپە و بەردەوامن لە پێشێلکاریی بەرامبەریان، بەجۆرێک تەنها لەم مانگەدا ٢٨ هاوڵاتی کورد رفێنراون.
ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە عەفرین ٢٨ ھاووڵاتی کورد ڕفێندراون و تورکیا و گروپە چەکدارییەکانیش بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتباردەکات.
ناوەندەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامن لە ڕفاندنی ھاووڵاتیانی کورد لە عەفرین و لەبەرامبەردا داوای پارە دەکەن لە کەسوکارەکانیان ئەوەش وەک سەرانە وەرگرتن.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشێلکارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی لەسنوری عەفرین ڕفێندراون تەمەنیان لەنێوان ١٤ بۆ ٨٥ ساڵی دایە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP