دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەگای مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر، لەگەڵ بەشێک لە تێکۆشەرانی یەکێتی کۆبوەوەولە
کۆبونەوەکەدا تەئکیدکرایەوە کە لە ٤٩ ساڵی ڕابردوودا، یەکێتی رووبارێک خوێنی بۆ
بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەخشیوەو دەرباز کۆسرەت رەسوڵیش لەو بارەیەوە رایگەیاندوە:" خۆراگری و قارەمانییەتی
تێکۆشەرانی یەکێتی لە خەباتی ڕێکخستن و نهێنی و شۆڕشی چەکداری و سەنگەری
نەبەردی و رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی
داعش ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە و مێژوویەکی گەشیان بۆ حزبەکەمان تۆمارکردووە" .
هەر لەو کۆبونەوەیەدا دووپات لەو شانازییەکراوەتەوە،
تێکۆشەران بەردەوامن بۆ پاراستنی ئازادی و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP