داوادەكرێت هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد بەئاسانی تێنەپەڕێت

عێراق
07:34 - 2021-03-06

داوادەكرێت، دۆسیەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد بە ئاسانی تێنەپەڕێت.

یوسف كیلابی پەرلەمانتاری عێراق لەسەر دەستوەردانی سیاسی لە كەیسی د. غالب محەمەد لەگەڵ هاوپەیمانی هیوا داوایان لەسەرۆكی پەرلەمان كرد بەزوترین كات كەیسەكە بۆ بەغدا بگواسترێتەوە و كیلابی رایگەیاند بەهۆی دەستوەردانی سیاسییەوە هێرشكارەكەی سەر غالب محەمەد ئازاد كراوە.

وتیشی: ئەوەی رێز لە خەڵكی خۆی نەگرێت، رێز لە دراوسێكانیشی ناگرێت، بۆیە دەبێت ئەو دۆسیەیە بە ئاسانی تێنەپەڕێت و پەرلەمانیش كەرامەتی پەرلەمانتارەكانی خۆی بپارێزێت.

بەو هۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق قایل بووە، داوایەك بەرزبكرێتەوە بۆ گواستنەوەی دۆسیەكەی غالب محەمەد بۆ پەرلەمانی عێراق.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP