لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگركهوتنهوهكهی (هایپەر مارکێت)كهی شاری كوت ئەنجامە سەرەتاییەكانی ئاشكراكردو رایگهیاند، كەمتەرخەمییەكی ئاشكرا هەبووەو 3 ئەفسەر دەستبەسەرو 17 كارمهندش لهكارهكانیان راگیران.
میقداد میری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە کە بە بڕیاری سەرۆک وەزیران پێکهێنراوە، بەشێکی بەرچاوی کارەکانی بە ئەنجام گەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە و ئەنجامدانی پێداچونەوەی مەیدانی لەگەڵ شایەتحاڵ و بەرپرسان، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، کەمتەرخەمییەکی روون لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندەوە لە چەندین فەرمانگە هەبووە، ئەمەش کارەساتەکە و زیانەکانی گەورەتر كردووە."
ئاشكراشیكردووه :"لیژنەکە بڕیاریداوە، تا تەواوبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و کارگێڕیی، 17 فەرمانبەر بهشێوهی كاتی له كارهكانیان رابگیرێن، 3ئەفسەرش دەستبەسەر بكرێن، کە بریتین لە، بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاریی و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی و فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانی."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP