مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی: خیانه‌تی 31 ئاب دژ به‌ شكۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بوو

کوردستان
11:03 - 2024-08-31



ئه‌مڕۆ 31 ئابی 2024 مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بۆ به‌رزراگرتنی ساڵیادی شه‌هیدانی 31 ئاب، مه‌راسیمێكی ماته‌مینی رێكخست و دوای ساتێك وه‌ستان بۆ رووحی پاك و به‌رزه‌فڕی شه‌هیدانی ئه‌و یاده‌، وتاری مه‌كته‌ب له‌لایه‌ن له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندن و هوشیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

 له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌تیف نێروه‌یی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" خیانه‌تی 31 ئاب، ته‌نها دژی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو دژی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژ، په‌لاماری په‌لاماری په‌رله‌مانی كوردستانیان دا و ئاڵای كوردستانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌و خستیانه‌ ژێر پۆستاڵی (حه‌ره‌س جمهوری)،  په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌مه‌زی شكۆی نه‌ته‌وه‌و شكۆی نیشتمان بوو، كه‌واته‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ پێش هه‌موو حزبێك، دژی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌مان بوو"

باسی له‌وه‌شكرد كه‌:" له‌ 31 ئابدا ته‌نها په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كێتی نه‌دراو ته‌نها كادیرانی یه‌كێتی ده‌ستگیرنه‌كران و گولـله‌باران نه‌كران، ته‌نها كادیرانی یه‌كێتی بێ‌ سه‌روشوێن نه‌كران و گولـله‌باران نكران و ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌دران، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی باره‌گاكانی یه‌كێتی، په‌لاماری هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانشیان دا، كه‌واته‌ ئه‌م خیانه‌ته‌ دژی هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانش بوو"

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:"ئه‌م خیانه‌ته‌ ته‌نها دژی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بوو، به‌ڵكو دژی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانش بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ هه‌ولێر بوون، هاوشێوه‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان قه‌تلوعام كران"
  
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌یدا له‌تیف وتی:"له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌، ئه‌م خیانه‌ته‌ دژی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ گشتی بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌لاماری به‌ره‌ی توركمانیش دراو باره‌گاكانی به‌ره‌، هاوشێوه‌ی باره‌گاكانی یه‌كێتی سووتێندران و تاڵان كران و كادیره‌كانیان گولـله‌باران كران، به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌لاماری هێز و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ عێراقییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش دراو كادیره‌كانیان گولـله‌باران و قه‌تلوعام كران"

ده‌قی وتاره‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی .. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP