له رۆژێكی وهك ئهمڕۆی ساڵی 1995، ئهو كات کاک کۆسرەت رهسول عهلی؛ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لە کاتی چوونی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو كه لهلایهن تیرۆرستانی دژ بە ئاوەدانی دانرابوو، بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاک کۆسرەت تەقییهوەو بههۆیهوه كاك كۆسرهت زۆر بهسهختی بریندار بو و لە لێواری مەرگ رزگاری بوو، بەڵام مخابن (٩) کەس لە دەستەی پارێزگاریی بوونه قوربانی.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بهو بۆنهیهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
“کاک کۆسرەت؛ ڕۆحێکی خۆڕاگر کە شکست دەگۆڕێت بۆ هێز، وەک قەڵای بوێری و کۆڵنەدان وەستاوە، ڕۆحی پاڵەوانانە بەرجەستە دەکات لە ڕێگەی ئیرادەوە قارەمانێتی دەبەخشێت .”
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەر لە ٢٩ ساڵ ، رۆژی پێنج شەممە ٧ ی ئەیلوول ١٩٩٥ کاتژمێر (٩:٤٥)، ئەوکات کاک کۆسرەت رسوڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، لە کاتی چوونی بۆ ئەنجومەنی وەزیران-حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراوی تیرۆرستانی دژ بە ئاوەدانی، بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کاک کۆسرەت دەتەقێتەوە، لەسەر شەقامی شەستی شاری هەولێر، ئەوکات پێیاندەگۆت (چوار رییانی عەنکاوە)، دەکاتە شوێنی ئێستای وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەم کارەساتەدا جگە لەوەی کاک کۆسرەت لە لێواری مەرگ دەربازی دەبێت، بەڵام مخابن (٩) کەس لە دەستەی پارێزگاری لە کاک کۆسرەت دەبنە قوربانی، لە نێویاندا (٤) شەهید و (٥) برینداری زۆر سەخت، شەهیدەکان بریتی بوون لە (شەهید مەولود، شەهید سەلیم، شەهید ئەحمەد، شەهید ڕزگار) و بریندارەکان بریتی بوون لە (هیوا، شەهید هاشم، نەبەز، شێروان، محەمەد).
سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە، کە هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا زیندوون.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP