دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق : تیرۆرسته‌كه‌ی سێكانیان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کوردستان
22:05 - 2024-09-11



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگەیەندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی سێكانیانی كه‌ركوك بڵاوكردەوە و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌: "دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لە ئاسایشی هەرێمی كوردستان، توانیان شوێنی ئەندامێكی رێكخراوی داعش لەشاری كەركوك بدۆزنەوە کە وەك شۆفێری گروپەكە كاری كردوەو شتومەکی بۆ تیرۆریستانی داعش دەگواستەوە"

ئاشکراشیکردوە، پێشتر ئەندامێكی رێكخراوی داعش دەستگیركراوە كە زانیاری لەسەر شانەیەكی رێكخراوەكە لە كەركوك ئاشكرا كردوە، كە ئەندامەكانی توانیبویان لە شارەكە خۆیان حەشاربدەن. 

دەشڵێت، ئەو چەکدارە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی عێراقەوە گەمارۆ دراو و لەهیچ لایەكەوە نەیدەتوانی خۆی رزگار بكات، بۆیە كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەکەدا لەگەڵ ئەندامەكەی رێكخراوی داعش دو ئەفسەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق برینداربون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP