دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی (دوو) ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، سەر ئەنجام شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.
دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە (٥) سەعاتدا تۆمەتبار دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP