بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی.ن.ک، لە تەکییەی کەسنەزانی بەشداری لە یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) کرد و لەلایەن شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادریی کەسنەزانی پێشوازیلێکرا.
پێشتریش سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەمەدەوە لە پەیامێکدا رایگەیاندبوو ئەم یادە پیرۆزە وادەکات گیانی لێبووردەیی و پێكەوەژیان قووڵ ببێتەوە و پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پێغەمبەرمان (د.خ) دەكەینە بنەمای كاركردن و هەوڵەكانمان لەخزمەت چاكەی گشتی و خەڵكە خۆشەویستەكەمان بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP